UA-88098349-1
Haber Detayı
01 Mayıs 2019 - Çarşamba 13:24
 
Bakan Çavuşoğlu'nun Erbil Ziyareti
Köşe yazarlarımızdan Yaşar İçen'in kaleminden...Bakan Çavuşoğlu'nun Erbil Ziyareti
KÖŞE YAZISI Haberi
Bakan Çavuşoğlu'nun Erbil Ziyareti

چاوشئۆغڵو رۆشت و دەنگدانەوەیەکی خۆشی لە هەولێر (ئەربیل) جێهێشت...


سەردانەکەی مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغداد و هەولێر (ئەربیل) سەرنج و بایەخێکی گەورەی بەلای خۆیدا راکێشا...

هەموو کەس دەزانێت کە تورکیا چەندە کاریگەری هەیە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەندە خۆشەویستی هەیە بۆ ناوچەکە. تورکیا کە لە دوای عوسمانییەوە وڵاتێکی جێگرتووە، وەکو وڵاتێکی بەرگریکاری ئەم ناوچەیە دوای زویربوونێکی ماوەکورت، خۆی ئامادە دەکات بۆ سڵاو کردن لە ئیدارەی کورد... کارێکی باشیش دەکات. چونکە تورک و کورد کە پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە، ٢ بەردی بناغەی هاوشێوەی ئاو و هەوای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. تا ئەو کاتەی ئاو و هەوا بەیەکەوە نەبن سەوزبوونی کائینات و بەردەوام بوونی ئەستەمە.

جێگەی خۆیەتی ئەگەر بڵێم وەزیر چاوشئۆغڵو هیچ کاتێکی بەتاڵی نەبوو لە هەولێر(ئەربیل). بەر لەم سەردانە هەڵسەنگاندنەکانم بۆ ئەم ناوچەیە بە چڕی دەنووسی. لە کاتێکدا کە هەمووان بێدەنگ بوون چ پێنووسەکەم چ زمانم هیچ کاتێک بێدەنگ نەبوون. چونکە کاتێک پرسەکە بریتی دەبێت لە خۆشگوزەرانی، ئارامی، دڵخۆشی تورکیا و دراوسێکانمان پێویستە هەموومان چەندی لەدەستمان دێت بونیاتنەربین.

ئەوەندە رستەی "پێویستە لە کورتترین ماوەدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە باڵاترین ئاستدا دەست پێبکاتەوە"م بەکار هێنا، ئێستا خۆشم ژمارەکەم لەبیر چۆتەوە.

ئێستاش کاتی ئەوەیە کە رەنگدانەوەکانی سەردانەکەی وەزیر چاوشئۆغڵو بە ئێوە بگەینین...

ئەگەر بمانەوێت بە یەک رستە وەسفی سەردانەکەی چاوشئۆغڵو بکەین بۆ هەولێر(ئەربیل) من دەڵێم، "تەواو بینەری بە حەسرەتەوە لە یەک لەباوەشگرتنی دوو وڵاتی کۆن بووم".

ماوەیەکی زۆربوو چاوەڕێی ئەم سەردانە دەکرا. لەم بڕوایەدام کە لە رۆژانی داهاتوودا بە سەردێڕی زیاتر و بە جەنجاڵییەکی زیاتر بەردەوام دەبێت.

تورکیا و ئیدارەی کوردی عێراق دوو داینەمیکی گرنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. هەردووکیان خاوەنی هەڵوێست، چاونەترسی، روانین رابردووێکی ریشەدارن، خۆیان سەلماندووە و خاوەن پێگەی بەهێزن. پێویستە تورکیا و هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە سنوور و دڵەوە بەیەکەوە بەستراون، لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەم هەموو وەسفەن لە بری دژ بە یەک وەستان شان بە شان بووەستن!

چونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام وەکو مەنجەڵێکی هەڵکوڵاو ژێر دەگرێت. ناتوانین متمانە بە ٥ خوولەکی دواتر بکەین. نازانین کێ دۆستە و کێ دوژمنە. لە کاتێکدا کە جوگرافیاکەمان ئەوەندە خزیاوە، لەسەرمانە کە پشتگیری ئەو دۆستانەمان بکەین کە بە متمانەوە دەتوانین پشتیان پێ ببەستین.

وەزیر چاوشئۆغڵو لە هەولێر(ئەربیل) سەردانی هەموو پلەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد. لە خوانێکی بەیانی لەگەڵ بەرەی تورکمانی عێراقی ئیدارەی هەولێر (ئەربیل) کۆبوونەوە. میدیاکانی هەولێر (ئەربیل) کە هەموو بەشەکانی سەردانەکەیان گواستەوە، گلەیی ئەوەیان هەبوو کە وەزیر چاوشئۆغڵو هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی نەدا. هەرچەندە رۆژنامەوانان گلەییەکی بچووکیان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی من وتم "بڕیارێکی لە جێیە" و پاساوەکانم پێگەیاندن ئەوانیش حەقیان پێداین.

"لەکاتێکدا کە ئەو ماوەیەی تێیداین ئەوەندە نوێ و ترسناکە، پێویستە ئەوەندەی لەدەستمان دێت پاڵپشتی بکەین. هەندێک جار بە پرسینی یەک پرسیار نارەحەتی دروست دەبێت و رەنگە ببێتە هۆی رووخانی ورەی هەمووان. لە کاتێکدا ئەو جوگرافیایەی کە لەسەریدا دەژین ئەوەندە کێشەی تێدا هەیە، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کە بۆ خۆشگوزەرانی وڵاتان و مرۆڤەکان هەنگاو بنێین. هەروەها مافی رەخنە گرتنمان نەک بە شێوەیەکی رووخێنەر بەکاربهێنین، بەڵکو پێویستە بە شێوەیەکی بونیاتنەر، بێ ئەوەی بەرامبەرەکەمان بشکێنین و بەرەوڕووی بجوڵێینەوە بەم جۆرە بەکاری بهێنین. ئێستا کاتی چاک بوونەوەی پەیوەندی هەردوو وڵات و روانی گوڵی چێندراوە. هەر رستەیەک کە بە راستی هەڵنەبژێردراوە، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەم چاکبوونەوەیە"...

Kaynak: Editör: İbrahim Taş
Etiketler: Bakan, Çavuşoğlu'nun, Erbil, Ziyareti,
Yorumlar
Haber Yazılımı